مزگەوتی نوری دوای دوو ساڵ لە رزگارکردنەوەی مووسڵ بڕیاری نۆژەنکردنەوەی دەدرێت

مزگەوتی نوری دوای دوو ساڵ لە رزگارکردنەوەی مووسڵ بڕیاری نۆژەنکردنەوەی دەدرێت
دوای دوو ساڵ لە رزگارکردنەوەی مووسڵ، بڕیاری نۆژەنکردنەوەت مزگەوتی نوری دەدرێ، کە چەکدرانی رێکخرای تیرۆریستی داعش وێرانیان کرد.

چەکدارانی داعش مزگەوتی نوری و هەموو شوێنەوارە مێژوییەکانی شاری مووسڵ و هەموو ناوچە داگیرکراوەکانی دیکەیان لەناو برد.

لە کۆنگرەی پاریس، کە نوێنەری رێکخراوی یونسکۆ، وەزیری رۆشنبیریی عێراق و پارێزگاری نەینەوا تێیدا ئامادەبوون، بڕیار دراوە شوێنەوارە مێژووییەکانی نەینەوا بە مزگەوتی نوورییەوە، نۆژەن بکرێنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-9-2019، مەنسوڕ مەرعید، پارێزگاری نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی نوری، کە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست پێ دەکات، بە دوو قۆناغ دەبێ:

- لە قۆناغی یەکەم مین و تەقەمەنییەکانی دەوروبەری مزگەوتەکە پووچەڵ دەکرێنەوە.

- لە قۆناغی مزگەوتەکە لەسەر شێوەی خۆی نۆژەن دەکرێتەوە.

حکوومەتی عێراق لە مانگی 10ـی 2017 رزگارکردنەوەی تەواوەتیی مووسڵی لەژێر دەستی داعش راگەیاند و دوای دوو مانگیش، رزگارکردەوەی تەواوەتیی عێراقی لە داعش، راگەیاند.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.












باسنيوز
Top