سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا دەكات
ئهمڕۆ پێنجشهممه 12/9/2019 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا كرد كە پێكهاتبوو لە كامیران حاجۆ، بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئەنجومەن و ئیبراهیم برۆ، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا.
لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی سووریا و هەڵوێستی وڵاتان لەمەڕ قەیرانی سووریا و هاوكێشە مەیدانی و سیاسییە هەنووكەییەكان لەسەر ئاستی سووریا و ناوچەكە تاوتوێ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵوێستی لایەنە كوردییەكانی سووریا و پەیوەست بە ڕەوشی گشتیی سووریا و ئاییندەی گەلی كورد لەو وڵاتە، ههروهها سەرۆك بارزانی بۆچوون و ئامۆژگارییەكانی خۆی بۆ شاندی میوان خستە ڕوو.
