بۆ یادی ریفراندۆم له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی نه‌رویج گردبوونهوهیەک ساز ده‌کرێت
محه‌مه‌د ئه‌سکه‌نده‌ر، یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئاماده‌کاری چالاکیی گردبوونهوهکە بۆ پشتیوانی ریفراندۆم ڕايگەیاند: "کۆمیتەی هاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان لەگەڵ فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە نەرویج لە یادی دوو ساڵەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستاندا گردبونەوەیەك لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی نەرویج لە ئۆسڵۆی پایتەخت ساز دەکەین".
گوتیشی: "مۆڵه‌تی گردبوونهوەکە وه‌رگیراوه و کاتەکەی کاتژمێر4:30 بۆ کاتژمێر 6ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 25/9/2019 لەبەردەم پەرلەمانی نەرویج دەبێت".
ئه‌وه‌شی خسته روو: "سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌کانی کوردستان ئاگادار کراونه‌ته‌وه و ئامادەبوونی هەموو لایەکمان ئەرکێکی نەتەوەیی و ئەخلاقییە و بڕیاریشه به جلوبه‌رگی کوردی و ئاڵای کوردستانەوە یاده‌که به گه‌وره‌یی بکرێته‌وه و په‌یامی حزب و لایه‌نه‌کانیش ده‌خوێندرێته‌وه".
باسنيوز
