حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەکی بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگەوبانی پارێزگاکان تەرخان کرد

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەکی بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگەوبانی پارێزگاکان تەرخان کرد
گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەرخانکردنی بڕە پارەیەکی بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگەوبانەکان راگەیاند.

کەمێک لەمەوبەر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، حکوومەت بڕی ٣٣ ملیار و ٨٧٦ ملیۆن دینار تەرخان کردووە.

ڕوونیشی کردەوە، ئەو بڕە پارەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانی هەر چوار پارێزگا و دوو ئیدارەکە تەرخان کراوە.

گوتەبێژی فەرمیی حکوومەت ئاشکرای کردووە، پێش ھاتنی وەرزی زستان و لە ماوەی دوو مانگ و نیودا کارەکان جێبەجێ دەکرێن.











باسنيوز
Top