لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی کەرکووک بۆ بەغدا چوار کەس گیانیان لەدەست دا

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی کەرکووک بۆ بەغدا چوار کەس گیانیان لەدەست دا
درەنگانی شەوی ڕابردوو لەڕێگەی كەركووك بۆ بەغدا، پێكدادان و سووتانی ژمارەیەك ئۆتۆمبێل، سووتان و گیان لەدەستدانی چوار كەسی لێ كەوتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی 9ی 2019 ، عودەی خدران، قایمقامی شارۆچكەی "خاڵس"ی سەر بە پارێزگای دیالە، رايگەیاند: "پاش كاتژمێر 12ی شەوی رابردوو لەسەر ڕێگەی كەركووك بۆ بەغدا لە نزیك شارەدێی "هبهب"ی سەر بە شارەدێی خالس، بەهۆی پێکدادانی چەند ئۆتۆمبێل، چوار كەس بەهۆی سووتانەوە لەناو ئۆتۆمبێلەكانیان گیانیان لەدەست داوە".

گوتیشی: "ئەو رێگەیە قەرەباڵغی و زەختێکی زۆری لەسەرە و رێگەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلێکی زۆرە لە نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان."

باسی لەوەش كرد "ژمارەیەك ئۆتۆمبیلیش پاش پێكدادانی ئەو دوو ئۆمبێلە لەو رێگەیەدا سووتاون".











باسنيوز
Top