گوتەبێژی وەزارەتی دارایی چەند زانیارییەکی گرنگی ڕاگەیاند

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی چەند زانیارییەکی گرنگی ڕاگەیاند
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند زانیارییەکی گرنگی لەبارەی کارەکانی ئێستای وەزارەتەکەیان ئاشکرا کرد.

ئەحمەد عەبدولڕەحمان، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕايگەیاند، ئێستا وەزارەتەکەیان سەرقاڵی ئامادەكردنی پلانی كارن و ”لێژنەی ئامادەكردنی بوودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی داراییدا دەستی بە كارەكانی كردووە“.

جەختیشی كردەوە كە دەیانەوێت ئیدارەیەكی زۆر باشتری لایەنی دارایی هەرێمی كوردستان بدرێت.














باسنيوز
Top