له هه‌ڵه‌بجه سێ كه‌س به تۆمەتی دزینی پارە ده‌ستگیر كران
ڕائید بارزان عوسمان، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ڕايگه‌یاند: "له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌تۆمه‌تی دزیكردن (3)سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون و به‌پێی مادده‌ی یاسایی (446ی.س) به‌ند كراون".
گوتیشی: "به‌تۆمه‌تی بردنی پاره‌ی فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومیش تۆمه‌تبارێكی ژن ده‌ستگیر كراوه، كه هه‌ستابوو به بردنی (184) ملیۆن و 400 هه‌زار دینار".
گوته‌بێژی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ڕوونیشی كرده‌وه: "به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه و به‌پێی مادده‌ی یاسایی (315ی س) ئه‌و تۆمه‌تباره به‌ند كراوه و دوای به‌ندكردنیشی ئه‌و بڕه پاره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه، به‌ڵام خۆی له ئێستا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ند كراوه
باسنيوز
