له هه‌ڵه‌بجه تووره‌كه‌ی خام بەسەر دووکانداراندا دابه‌ش كرا
سارا سه‌لام، به‌رپرسی به‌شی ژینگه له ڕێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگه و مافه‌كانی ژنان، ڕايگه‌یاند: "پڕۆژه‌ی سه‌وزكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه، پڕۆژه‌یه‌كی به‌رده‌وامی ڕیكخراوه‌كه‌مانه و له (6|2|2019) ڕاگه‌یەندرا و نزیكه‌ی دوو هه‌زار تووره‌كه‌مان به‌سه‌ر هاووڵاتییان و دووكانداره‌كانی ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا دابه‌ش كرد، ئه‌مڕۆش هه‌زار تووره‌كه‌ی دیكه‌مان ئاماده كرد و ژماره‌یه‌كی زۆریمان به‌سه‌ر دووكانداره‌كاندا دابه‌ش كرد و به‌رده‌وامیش ده‌بین له دابه‌شكردنی".
روونیشی كرده‌وه: "ئامانج له ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆژه‌یه، هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانه و ده‌مانه‌وێت به‌كارهێنانی مادده‌ی پلاستیك كه‌م بكه‌ینه‌وه و له‌بری عه‌لاگه‌ی لایلۆن تووره‌كه‌ی خام به‌كار بهێنین، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی پاراستنی ژینگه و پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه".
گوتیشی: "جگه لایه‌نه ژینگه‌یه‌كه‌ی كه سوودی ده‌بێت، ئه‌م پڕۆژه‌یه گرنگی له‌وه دایه، كه تووره‌كه‌كان له‌لایه‌ن نزیكه‌ی (30) ئافره‌تی هه‌ڵه‌بجه، ڕۆژئاوا و ئاواره‌ی عێراقی ئاماده ده‌كرێت و ئه‌وان تووره‌كه‌كان ده‌دوورن و دیزاینی ده‌كه‌ن".
باسنيوز
