خشتەی مووچەی سبەی پێنجشەممە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڵاو کرایەوە

 خشتەی مووچەی سبەی پێنجشەممە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڵاو کرایەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو، مووچەی مانگی ٦ی چەند وەزارەتێک دابەش دەکات.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە لە گەنجینەی هەرێمی کوردستانەوە رايگەیاندراوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ٩ی ٢٠١٩، مووچەی مانگی ٦ی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

بەپێی هەمان خشتە، ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو کە دەکاتە ١٥ی ٩ی ٢٠١٩، مووچەی پزیشکان و کارمەندانی وەزارەتی تەندرووست دابەش دەکرێ.

چاوەڕوان دەکرێت هەر لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ ژمارەیەک وەزارەت و دامەزراوە دابەش بکرێت.







باسنیوز
Top