ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی کرێکارانی گروپی پیشەسازی تساروکیان لە ئەرمینیا
سەدان کرێکار کە لە سێ کارگەی سەر بە گروپی پیشەسازی تساروکیان لە شاری یەریڤان کاریان کردووە، گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و خوازیاری دەستپێکردنەوەی کارەکانی ئەو یەکانەی بەرهەمهێنان بوون.
ئەم ناڕەزایەتیانە دوای دەستگیرکردنی بەرپرسی ئەم کۆمەڵگە پیشەسازییە و ڕاگرتنی کارگەکان دروست بووە.
کرێکاران جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەردەوامی داخستنی هێڵەکانی بەرهەمهێنان هەڕەشەی جددی لەسەر ئاسایشی کار و داهاتی هەزاران بنەماڵە کردووە.
خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند، پرۆسەی پشکنین و لێکۆڵینەوەی دادوەری بەبێ داخستنی کارگەکان دەکرێت و ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی درێژخایەن تەنیا زیان بە کرێکاران و ئابووری ئەو یەکە پیشەسازییانە دەگەیەنێت.
داواشیان کرد، پڕۆسەی لێکۆڵینەوەی دادوەری لە بەردەوامیی چالاکییەکانی کارگەکان جیابکرێتەوە.
هاوکات سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا هەڕەشەی دەستگیرکردنی بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوانە دەکات ئەگەر ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بن؛ کارێک کە بە کاردانەوەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە بەرەوڕوو بووەتەوە، کە ئەم هەڕەشەیەیان بە پێچەوانەی مافی ناڕەزایەتی و ئازادییە مەدەنییەکان زانیوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
