گواستنەوەی بەرفراوانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ئەوروپاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

گواستنەوەی بەرفراوانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ئەوروپاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

 

 

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، ئەمریکا دەستیکردووە بە گواستنەوەی بەشێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی لە ئەوروپاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم گواستنەوەی سەربازییە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە حکومەتی ئەمریکا ئەگەری فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ دەکات و بە گوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەشێکە لە دووبارە جێگیرکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

دەگوترێ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە ئامانجی زیادکردنی گوشارەکان بۆ سەر تاران، ئامادەیی خۆی بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان نیشان داوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، گواستنەوەی فڕۆکەی جەنگی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگوێرەی ئەم ستراتیژە و بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەمریکا هەڵدەسەنگێندرێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top