پارتی کۆنفرانسێکی زانستی ئەنجام دەدات
له یادی شۆڕشی ئه‌یلوول، پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنفرانسێکی زانستی ئه‌نجام ده‌دات و به‌پێی ناوەڕۆکی کۆنفرانسه‌که، پێشنیار و نەخشە ڕێگای داهاتووی خۆی ده‌خات ڕوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ٩ی ٢٠١٩، سه‌نته‌ری دیراسات و توێژینه‌وه‌ی ئه‌کادیمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، یه‌که‌مین کۆنفرانسی زانستیی خۆی له‌ژێر ناونیشانی (هه‌ڵسه‌نگاندێک بۆ ئێستا و نه‌خشه‌رێگایه‌ک بۆ داهاتوو) ئه‌نجام دا.
کۆنفرانسه‌کە یه‌ک رۆژ ده‌خایه‌نێت و به‌رپرسانی رێکخستنی پارتی بەشداری تێدا دەکەن. ناوەڕۆکی کۆنفرانسه‌که‌ش لەبارەی دانانی نەخشە ڕێگای کاری حزبیی پارتییە له کوردستان بۆ داهاتوو، هەروەها پێشنیار و سه‌رنج و تێبینییه‌کانیش وه‌رده‌گرێت.
بەشداربووانی كۆنفڕانسەكە بریتین لە نوێنەرانی سەرجەم ئۆرگانەكانی پارتی و لق و مەكتەبەكان، لەگەڵ ژمارەیەك لە كەسانی ئەكادیمی و بەشێك لە نوێنەرانی پارتی لە نێو دامەزراوەکانی پەرلەمان و حكوومەت و بەشێك لە ئەندامانی سەركردایەتیی حزبەکە.
باسنيوز
