کارکردنی پزیشکان لە کاتی بەیانیان لە نۆرینگە تایبەتەکانیان قەدەغە کرا
ئەنجوومەنی باڵای سەندیکای پزیشکای کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی کارکردنی پزیشکانی لە نۆرینگە تایبەتەکانیان لە کاتی بەیانیان دا.
ئەنجوومەنەکە ڕۆژی ١٠ی ٩ی ٢٠١٩ نووسراوێکی فەرمی دەکردووە کە تیایدا هاتووە" بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە پێمان دراوە لە یاسای پەرلەمانی هەرێمی کوردستان - عێراق، ژمارەی٦ی ساڵی ٢٠٠٠ ئەنجوومەنی باڵا بڕیاریدا کە نابێت هیچ پزیشکێک لە نۆرینگەی تایبەتی خۆی بەیانیان کار بکات لە هەرێمی کوردستان.
باسنيوز
