لە هەولێر ئەو کۆگا و مارکێتانەی خواردنەوەکان لەبەر تیشکی خۆر دادەنێن، دادەخرێن

لە هەولێر ئەو کۆگا و مارکێتانەی خواردنەوەکان لەبەر تیشکی خۆر دادەنێن، دادەخرێن
بەپێی لیژنەی چاودێریی بازاڕ لە قایمقامیەتی هەولێر، تەنیا لەمساڵدا لە هەولێر:425 سەرپێچی تۆمارکراون، 125 شوێن داخراون، 118 تۆن خۆراک و کاڵا لەنێوبردراون و بە بڕی 140 ملیۆن دیناریش سەرپێچیکاران سزادراون.

بەڵام لیژنەکەی هەولێر داوا لە پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی دارایی دەکات بۆ قورسترکردن و زیادکردنی بڕی سزاکان، رێنمایی و یاساکانی تایبەت بە سەرپێچیکاران هەمواربکەنەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەکانی ئاژانسی نیودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە شێرپەنجە، دانانی بوتڵی ئاو لەبەر تیشکی خۆر و لە سەرووی 25 پلەی سیلیزی، دواتر خواردنەوەی هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، چونکە ئەو ماددەیەی بوتڵەکەی لێ دروستکراوە لەگەڵ تیشکی خۆر کارلێک دەکات.
Top