زاخۆ.. 11 خاوه‌ن مۆلیده ده‌ستگیركران
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی زاخۆ راگه‌یاند، له رێگه‌ی قائیمقامیه‌تی زاخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی كاره‌بای شاره‌كه، له دادگا سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و خاوه‌ن مۆلیدانه تۆماركراوه، كه سه‌رپێچی رێنماییه‌كانی حكومه‌تیان كردووه له نرخی ئه‌مپێر و كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به هاووڵاتیان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ده‌بوایه ئه‌و خاوه‌ن مۆلیدانه ته‌نها 8 هه‌زار و 500 دینار وه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌وان بڕی هه‌زار دیناریان بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك زیادكردووه و 9 هه‌زار و 500 دیناریان
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه ئه‌مڕۆ 10/9/2019، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 11 خاوه‌ن مۆلیده ده‌رچووه و بڕیاره 10ی دیكه‌ش ده‌ستگیر بكرێت.
