فڕاكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان چاوه‌ڕێی پڕۆژه یاسای بودجه‌ن
له‌مباره‌یه‌وه لوقمان وەردی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: فراکسیۆنەکان چاوەرێن مانگی 12ی ئەمساڵ حکوومەتی ھەرێمی كوردستان پرۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ رەوانەی پەرلەمان بکات.
له به‌رامبه‌ریشدا لێژنەی دارایی له پەرلەمانی کوردستان بۆچوونێکی جیاوازی ھەیە، بە رای ئەو لێژنەیە بێ رێککەوتن، حکوومەتی ھەرێم نازانێت داھاتی ساڵی ٢٠٢٠ ی چەند دەبێت، بۆیە وه‌ك لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌و لێژنه‌یه ده‌ڵێت: به بێ رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی عێراق، پەسەندکردنی پرۆژە یاسایەکی لەو شێوەیە ئەستەمە
ماوه‌ی 6 ساڵە بەھۆی قەیرانی دارایی و بڕینی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان، حکوومەتی ھەرێم نەیتووانیوە پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات و ھەرێمی کوردستان ساڵانە یاسای بودجەی تایبەت بە خۆی ھەبێت.
