پێنجوین.. دوو تۆمەتبار دەستگیركران
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی پۆلیسی پێنجوین، هاوڵاتی "ن،خ،م" سكاڵای لای ئهوان تۆماركردبوو، كە دوو تۆمەتبار هەڕەشەی كوشتن و سوتاندنی ماركێتەكەیان لێكردووە ئەگەر پارەیان وەك سەرانە پێنەدات.
له راگهیهندراوهكهدا ئاماژه بهوهشدراوه، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، بەشی پۆلیسی پێنجوین لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و توانرا لەماوەی دوو كاتژمێردا هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن.
لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار به ناوهكانی "ك،ف،ق" لە دایكبووی 1981 و "ر،ل،ح" لەدایكبووی 1997، بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
