سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە، کە نەیویست ناوی ببرێت ڕاگەیاند: "سبەی، چوارشەممە ( 2019/9/11 )، كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌ڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌نجام ده‌درێت. "
له‌باره‌ى ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتى، ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه بریتیه له، خستنه‌ڕووى ده‌ره‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانى عێراق كه له رۆژى 8 ى ئه‌یلول ئه‌نجامدرا هه‌روه‌ها گفتووگۆكردن له‌باره‌ى كاریگه‌رى مه‌ترسییه‌كانى پرۆژه‌ى سه‌رژمێرى كه بڕیاره له ساڵى 2020 له عێراق ئه‌نجام بدرێت و، له‌گه‌ڵ گفتووگۆ له‌باره‌ى چه‌ند بابه‌تێكى په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌تى دارایی‌ش ده‌بێت .
