له كۆیه كچێك كۆتایی به ژیانى خۆى هێنا
دانا حاجی عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی توندوتیژیی دژ به ژنان له كۆیه ڕايگه‌یاند: "كاتژمێر 5ى بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 10/9/2019، کچێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵ، دانیشتووی گەڕەکی بەفری قەندیلی کۆیە بەناوی (خ، س، ب) لە ژوورەکەی خۆیدا به په‌ت خۆى خنكاندووه".
گوتیشی: "ئه‌و كچه‌ى كۆتایی به ژیانى خۆى هێناوه، کچی ماڵ بووە و بەپێی ئو وتانەی تا ئێستا وەرمان گرتوون، دەڵێن هیچ کێشەیەکی نەبووە"، باسى له‌وه‌ش كرد، كه لە لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوام ده‌بن.
باسنيوز
