گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە دەستیان پێ کردووە
ئەحمەد سەفار، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رايگەیاند: ”ھەولێر و بەغدا لێژنەی ئیدارییان پێک ھێناوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە و گفتوگۆشیان دەست پێکردووە و لێژنەکان کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە“.
روونیشی کردەوە، هەرێمی کوردستان داواکاریی خۆی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عێرق ئامادە کردووە و بە ھەمان شێوەش بەغدا ئامادەکاری بۆ داواکارییەکانی کردووە.
ڕۆژی ٨ی ٩ی ٢٠١٩، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی کارکردنی یەک ئاراستەیی لەبارەی چەسپاندنی مافەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق کرا.
باسنيوز
