سەرکردەیەکی کۆمەڵی ئیسلامی: دەمانەوێ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی ئاسایی بکەینەوە
محەمەد بامۆکی، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵ ڕايگەیاند، کۆبوونەوەی عەلی باپیر، ئەمیری حزبەکەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بووە.
ڕوونیشی کردەوە کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان تەنیا بە یەک لایەن ناکرێت و دەبێت پارتی دیموکراتی کوردستانیش لەمبارەیەوە هاوکاریان بێت.
بامۆکی نەیشاردەوە کە پێشتر ساردی لە نێوان پارتی و کۆمەڵدا هەبووە، بەڵام ”ئێستا دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەو حزبەدا ئاسایی بکەینەوە، چونکە ئێمە لە گۆڕەپانی سیاسیدا پێکەوەین، ناکرێت پەیوەندیمان نەبێت".
باسنيوز
