د. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق: کار بۆ کەمکردنەوەی بودجەی سیادیی عێراق دەکەين

د. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق: کار بۆ کەمکردنەوەی بودجەی سیادیی عێراق دەکەين


سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشکرای کرد، ئەوان کار بۆ کەمکردنەوەی بودجەی سیادیی عێراق دەکەن.



د. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕاگەیاند: گه‌شبینین به‌وه‌ی حكوومه‌ت و فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌به‌غدا به‌یه‌ك تیم به‌شداریی گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن“.



ئەوەشی ئاشکرا کرد، به‌غدا لە ٢٠١٤ەوە تاوەکوو ٢٠١٨، بڕی ٢٤ ملیار دۆلاری هەرێمی کوردستان قەرزار بووەتەوە، بۆیە ”ده‌مانه‌وێت قه‌باره‌ی بودجه‌ی سیادیی عێراق كه‌م بكه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ تا بودجه‌كه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌، بودجه‌ی كوردستان زیاتر ده‌بێت".



لەلایەن خۆشیەوە به‌یار تاهر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ (باسنیوز) گوتی: "وه‌ك فراكسیۆنی پارتی پێمان وایه‌ بودجە‌ی سیادیی عێراق زۆره‌ و له‌ هه‌وڵی جددی داین بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی بودجه‌کە“.



دووپاتیشی کردەوە، تا بودجه‌ی سیادیی عێراق زیاتر بێت، به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێمی کوردستان كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌غدا پاره‌یه‌كی زۆری هه‌رێم گل ده‌داته‌وه‌ بە بیانووی بودجه‌ی سیادییه‌وە.



ئەو ئەندامە کوردەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە پێکهاتەی عەرەبە شیعەکان پێداگرن لەسەر زیادکردنی بودجەی سیادی و پێویستە لەمبارەیەوە گفتوگۆیان لەگەڵدا بکرێت.





باسنيوز
Top