لاڤرۆڤ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له‌و باره‌یه‌وه جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، له لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، مانگی داهاتوو لاڤرۆڤ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
گوتیشی: رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ هه‌ولێر، سێرگی لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی كۆده‌بێته‌وه.
