پۆلیسی سلێمانی: باندێک دەستگیرکران کە گورچیلەیەکیان بە 70 ملیۆن دینار فرۆشتووە
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لە رۆژی 28-8-2019 سێ تۆمه‌تباری بازرگانی و کڕین و فرۆشتنی گورچیله‌ی مرۆڤ دەستگیرکران، ئەو تۆمه‌تبارانە ناوی سه‌رۆكی بانده‌كه و سێ تۆمه‌تباری دیكه‌یان هێنا، بۆیە لە 7-9-2019 چوار تۆمه‌تبارەکەی دیكه‌ش له‌ناو شاری سلێمانیدا ده‌ستگیرکران، کە سه‌رۆكی بانده‌كه‌شیان له‌گه‌ڵدا بوو.
سەرکەوت ئەحمەد "بانده‌كه له‌كاتی كڕین و فرۆشتنی گورچیله‌دا به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌یان دروستكردووه، گورچیله‌یه‌كیان به 10 ملیۆن دینار کڕیوە و بە 70 ملیۆن دینار فرۆشتوویانەتەوە".
پۆلیسی سلێمانی دەستیبەسەر به‌ڵگه‌نامه ساخته‌كانی باندەکەدا گرتووە.
ئه‌ندامانی بانده‌كه کە حەوت کەسن؛ چواریان عه‌ره‌ب و سێ کەسیشیان كوردن، لێكۆڵینه‌وەش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی شەش له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، ئەندامانی باندەکە بەندکراون.
