ڕاکان جبووری بانگهێشتی دادگا کرا

ڕاکان جبووری بانگهێشتی دادگا کرا
ئەمڕۆ جارێکی دیکە ڕاکان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوو بە هۆی کەیسەکانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، بۆ دووەم جار لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای کەرکووك ئامادە بوو و وتەی لێوەرگیرا.

سەرچاوەیەك لە دادگای کەرکووکەوە ڕاگەیاند، دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو ڕاکان جبووری بە کەفالەت ئازدکرا، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ لە سەرسکاڵای دیلان غەفوور، پەرلەمانتاری كورد له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جارێکی دیکە ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای کەرکووكه‌وه بانگهێشت کرایه‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكرد، دوای 3 کاتژمێر لێکۆڵینەوە، دادگا دانیشتنەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخست.
Top