وه‌زیری په‌روه‌رده گرفتی مامۆستایانی گرێبه‌ست ده‌باته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
دوێنێ دووشەممە ٢/٩/٢٠١٩ مامۆستایانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ گرفته‌کانیان خۆپیشاندانێکیان بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێک خست و دواتر وه‌زیری په‌روه‌رده هاته ناو خۆپیشانده‌ران و به‌ڵێنی به‌دواداچوونی گرفته‌کانی پێدان".
لەمبارەوە گه‌لاوێژ عوبێد، ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌روه‌رده و توێژینه‌وه‌ی زانستی له په‌رله‌مانی کوردستان ڕايگەیاند: "وه‌زیری په‌روه‌رده دوینێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران دانیشت و به‌ڵێنی داوه به‌دواداچوون بۆ گرفته‌کانیان بکات".
گوتیشی: "ده‌بێ حکوومه‌ت به‌رنامه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌و پرسه کە تا چه‌ند پێی ده‌کرێت له‌م کاته‌دا بیانکاته هه‌میشه‌یی و دایان بمەزرێنێت؟ بەختەوەرانە وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی نوێنه‌ری ئێوه‌م، له‌و باره‌وه خۆشی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران قسه ده‌کات ووه‌ڵامیان ده‌داته‌وه و ئه‌مه ئومێدبه‌خشه".
باسنيوز
