نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی کوردستان: داخستنی نووسینگەی کوردستان ٢٤ لە ڕۆژئاوا بڕیاری پەکەکەیە
به بڕیارێکی سیاسی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده) کاری میدیایی کەناڵی (کوردستان ٢٤)ی له رۆژئاوای کوردستان قه‌ده‌غه کرد و لەمبارەوە حاکم رزگار حه‌مه‌ئه‌مین، نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی کوردستان ڕایگەیاند: له ڕۆژئاوای کوردستان ئه‌نجومه‌نی راگه‌یاندن هه‌یه و به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی باڵای راگه‌یاندن) که‌س نازانێت ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک دروست بووه، چونکه له رۆژئاوای کوردستان هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی یاسایی نییه و په‌رله‌مانیش نییه تا یاسا ده‌ربکات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندن بووەته به‌شێک له سیاسه‌تی خۆسه‌ری دیموکرات، کاتێک ڕاگه‌یاندنێک سیاسه‌تی (په‌یه‌ده)و (په‌که‌که)ی به‌دڵ نه‌بوو، به‌هانه‌ی پێ وه‌رده‌گرن، له ساڵانی رابردوودا خۆسه‌ری دیموکرات حه‌زی له هه‌ر ده‌نگێک نه‌بووبێت کپی کردووە".
گوتیشی: "(کوردستان ٢٤) یه‌کێکه له‌و که‌ناڵه راگه‌یاندنانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا توانیویانه خزمه‌ت به دۆزی‌ی کوردستان له رۆژئاوای کوردستان بکه‌ن و ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ریان کراوه، پێشێلکاری و لێ سه‌ندنه‌وه‌ی حه‌قی خه‌ڵکی کوردستانه".
حاکم ڕزگار حەمەئەمین ئاماژەی بەوەش کرد: "ئه‌وه‌ی کراوە پێچه‌وانه‌ی کاری میدیای و ئازادی کاری میدیاییه له کوردستان و سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسان داوا ده‌کات ئیداره‌ی خۆسه‌ری په‌یه‌ده ڕێز له بنه‌ماکانی میدیا بگرێت، ئازادیی میدیا ئه‌وه نییه به‌س له به‌رژه‌وه‌ندیی (په‌یه‌ده) کار بکه‌یت، ئه‌وه‌تا له ساڵانی رابردوودا په‌یامنێرانی بێ سنوور داوایان له خۆسه‌ری په‌یه‌ده کردووه رێز له بنه‌ماکانی میدیا بگرێت، چونکه ئه‌وه‌ی له رۆژئاوا هه‌یه، گۆشه‌گیربوونە و که‌س نازانێت له‌وێ چی ده‌گوزه‌رێت".
نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی کوردستان، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "یه‌کێتی راگه‌یاندکارانی رۆژئاوا و په‌یه‌ده به‌شێکن له سیاسه‌تی په‌که‌که و دیاره په‌که‌که له‌م قۆناغەدا جۆری کاری کەناڵی (کوردستان ٢٤)ی به‌دڵ نییه، بۆیه ئەو بڕیارەی داوه.
باس‌نیوز
