د. بەشیر: لەگەڵ دەستبەکاربوونەوەی پەرلەمان کابینەی نوێ تەواو دەکرێت

د. بەشیر: لەگەڵ دەستبەکاربوونەوەی پەرلەمان کابینەی نوێ تەواو دەکرێت
جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، لێکنزیکبوونەوەیەکی باش لە نێوان لایەنەکان ھەیە، بۆیە لە دەستپێکی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کابینەی نوێی حکوومەت تەواو دەکرێت.

د. بەشیر خەلیل حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تا کۆتاییی ئەم مانگە پشووی ئەنجومەنی نوێنەران تەواو دەبێت و لە دەستپێکی مانگی داھاتوو کۆبوونەوەکان دەست پێ دەکەنەوە و لایەنە سیاسییەکانیش لێکنزیکبوونەوەی باش لە نێوانیان ھەیە، بۆیە لە کۆبوونەوەکانی یەکەمی دەستبەکاربوونەوەی ئێمە دەنگ لەسەر ئەو وەزارەتانە دەدرێت کە لەکابینەی نوێی حکوومەتی عێراق ماون وەزیریان بۆ دیاری بکرێت."

د. بەشیر خەلیل حەداد گوتیشی: "چاوەرێ دەکرێت لەم ڕۆژانەدا ڕێککەوتن لە نێوان پارتی و یەکێتیش بکرێت و لەو ڕێککەوتنەدا وەزارەتی دادیش یەکلایی دەکرێتەوە، بۆیە ئەوکات لە کاتی تەواوکردنی کابینەی نوێدا ئەو وەزارەتەش بۆ کورد یەکلایی دەکرێتەوە.
kdp-
Top