ئه‌ردوغان: له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا راده‌گه‌یه‌نین
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ردوغان گوتی: "له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توركیا ناوچه‌كانی باكووری سووریا ده‌خاته ژێر كۆنترۆڵه‌وه و ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ینه ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی سووری كه په‌نایان بۆ توركیا هێناوه".
ئه‌ردوغان دووپاتیكرده‌وه، "ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا درووست بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان هیچ ئاسانكاریێكیان بۆ ئێمه نه‌كرد، ئه‌وا به ته‌نیا ناوچه‌ی ئارام راده‌گه‌یه‌نین".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ لێندسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، بۆ رێگریكردن له به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان توركیا و هێزه كوردییه‌كان، پێویسته ناوچه‌یه‌كی دابڕاو له نێوان توركیا و هه‌سه‌ده درووست بكرێت، كه له لایه‌ن هێزی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كۆنترۆڵ و چاودێری بكرێت.
k24-
