رووفاتی ژنێك كه له كۆڕه‌وه‌كه‌ی 1991 گیانی له‌ده‌ستدابوو دۆزرایه‌وه
رائید بەرزان عوسمان محه‌مه‌د، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 رایگه‌یاند، ئێسك و پرووسكی ژنه‌كه، له ته‌نیشت رێگه‌كه ژێرخاك نراوه و له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانییان لێ ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، به بڕیاری دادوه‌ر ئێسك و پرووسكی ژنه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه كراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ دۆسیه‌كه كراوه‌ته‌وه.
k24-
