دوای 31 ساڵ منداڵێكی دیكه‌ی ونبووی هه‌ڵه‌بجه به خانه‌واده‌كه‌ی شاد ده‌بێته‌وه
دایكی خه‌لیل "منداڵه ونبووه‌كه" ماوه‌ی 31 ساڵه چاوه‌ڕێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به تامی كۆرپه‌یی كه ئه‌و كات ته‌مه‌نی ته‌نیا 9 مانگ بوو، له باوه‌ش بگرێت. دوای ده‌رچوونی پشكنینی "DNA" كه بۆ خه‌لیل و دایكی خه‌لیل كرابوو، چاوه‌ڕوانییه‌كه كۆتایی هات و ده‌ركه‌وت كه خه‌لیل منداڵی ئه‌م خێزانه‌یه. دایكی خه‌لیل ئه‌گه‌رچی له زمانی كوڕه‌كه‌ی تێناگات، به‌ڵام دڵخۆش بوو به بینینه‌وه‌ی.
مه‌لیحه محه‌مه‌د، دایكی خهلیلو ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی 44 كاتژمێر پشكنینه‌كان ده‌رچوون، پشكنینه‌كه چه‌ندباره كرایه‌وه هه‌ر كوڕی من ده‌رچوو، ماوه‌ی 2 شه‌وه له باوه‌شم ده‌خه‌وێت، ئێستا ئه‌و هاوسه‌رگیری كردووه و كچێكیشی هه‌یه، ئه‌و خه‌ونی به منه‌وه بینی بوو، گێڕایه‌وه گوتی: (شه‌وی جه‌ژنی قوربان له خه‌وما بینی، تۆ هاتیت و گوتت من دایكی تۆم، منیش پێتم گوت دایه گیان خه‌فه‌ت مه‌خۆ هۆكارێك درووست ده‌بێت كه به‌یه‌كتر شادمان بكاته‌وه)، منیش هه‌میشه ئه‌و قسه‌یه‌م دووباره كردووه‌ته‌وه".
هه‌رچی خوشك و براكانی خه‌لیلن، له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه دڵخۆشی خۆیان به بینینه‌وه‌ی براكه‌یان ده‌رده‌بڕن، فهریعه ساڵح، خوشكی خه‌لیل سوپاسی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات، كه بوونه‌ته هۆكاری به‌یه‌كتر شادبوونه‌وه‌یان.
کەسوکارى خه‌لیل داوا ده‌كه‌ن، بەزوترین کات ڕێكکارەیاساییەکان لە کوردستان تەواو بێت و کوڕەکەیان بیتەوە بۆ لایان و چاوەڕوانی دایکی و خێزانەکەی کۆتایی پێ بێت. ئیبراهیم ساڵح، كه برای خه‌لیله ده‌ڵێت: "بۆ هێنانه‌وه‌ی براكه‌مان داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، پشكنینمان بۆ بكات، له ئێران پشكنینه‌كه كه‌متر له ماوه‌ی 72 كاتژمێرى ی پێچوو، داواكارین كۆتایی به چاوه‌ڕوانیه‌ی ئێمه بهێنن ".
خەلیل ساڵح ناوی منداڵیکی ونبووی دیکەی ھەڵەبجەیە, کە لەکاتی کیمیابارانکردنی ئەو شارە تەمەنی ته‌نیا 9 مانگ بووه و لەدایکی ون دەبیت، مانگی ڕابردوو ھاتووهتەوە کوردستان و پشکنینی ئەنجام داوە, بەھیوای ئەوەی بەزووترین کات خێزانەکەی بدۆزیتەوە, لەپاش ئەوە خێزانیکی دانیشتوی شارەدیی بیارە پەیوەندی پێوەدەکەن و بەمەبەستی پشکنین سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن, دواى ئەنجام دانی پشکنینەکان دردەکەویت کە منداڵی ئەو خێزانەیە, بەلام پشکنینی ھەرێمی کوردستان 6 مانگی دیكه‌ی پیویستە, تا ئەنجامەکەی ئاشکرا ده‌بێت.
k24-
