١١ منداڵی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کران
نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە کۆپییەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ناردووە، ڕایگەیاند: "نووسینگەکەیان توانیویانە ١١ منداڵی کوردی ئێزدی لە دەستی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی باعۆزی سووریا ڕزگار بکەن."
ئەوەش خراوە تەڕوو، ئەو منداڵانە ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن داعشەوە ڕفێندرابوون و خێزانەکانیان شەھید کرابوون و ئەوانیش لە سەربازگەکانی ئەوان ڕاھێنانیان پێ کراوە و ئایینەکەشیان گۆڕیون.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئێستا ئەو منداڵانە لە ماڵی ئێزدین لە سووریا و بە زووترین کات ڕەوانەی ھەرێم دەکەرێنەوە و بە کەسوکاریان شاد دەبنەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا ژمارەیەکی دیکەش ڕزگار دەکەین.
kdp -
