وەزارەتی دارایی لەبارەی گەڕانەوەی قەرزی بازرگانی بڕیارێکی نوێی دەرکرد
بەپێی رێنماییەکەی وەزارەتی دارایی، واژۆی ڕێباز محەمەد حملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە و تێیدا ئاڕاستەی گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە، لەبارەی گەڕانەوەی قەرزی ئاسانکاری بانکی ئاگاداریان دەکاتەوە.
لە رێنماییەکەی وەزارەتی داراییدا ڕوونیش کراوەتەوە، لەمڕۆ چوارشه‌ممه 20/2/2019ەوە ده‌ست ده‌كرێت به‌وه‌رگرتنه‌وی قه‌رزی بازرگانی، ده‌بێت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا قه‌رزه‌كان بگه‌رێندرێته‌وه.
به‌پێی رێنماییەکەی وەزارەتی دارایی، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ئه‌م قه‌رزه‌ی كردووه له‌ماوەی ئەو شەش مانگەکەی کە دیاریکراوە نه‌یگه‌رێنێته‌وه، ئه‌وا رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته‌به‌ر.
باس‌نیوز
