سەرۆك بارزانی پێشوازی لە فەخری كەریم كرد
له دیدارهكهدا ڕۆشنایی خرایە سەر ڕەوشی سیاسیی ھەرێم و بەپێویست زاندرا پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆكی ھەرێم و پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خێراتر بكرێت، چونكە ئەوە كاریگەری لەسەر ئەو كەشە سیاسییە ئیجابییە ھەیە كە دوای ھەڵبژاردنەكان ھاتووەتە كایەوە.
جەختیش كرایەوە كە لەبەر ئەو ئەركە ھەستیارەی لە ھەموو ڕووە سیاسی و ئابوورییەكانەوە دەكەوێتە سەر ھەرێم، پێویستە تواناكان بۆ یەكخستنی ھەڵوێستی لایەنەكانی كوردستان تەرخان بكرێت.
ھەروەھا لە دیدارەكەدا تەئكید كرایەوە كە ئەركی لەپێشینەی كابینەی نوێی ھەرێم ئەوەیە پەلە بكات لە وەدیھێنانی خواستەكانی گەلی كوردستان و چالاككردنی بواری ئابووری و پێشكەوتن و گەشەسەندن.
باسنيوز
