بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی گەرمیان داوای ڕاگرتنی مووچەی ژمارەیەك فەرمانبەر دەكات
لە نووسراوەكەدا كە بە ژمارە 133 لە 31/1/2019 دەرچووە ، هاتووە "هاوپێچ لەگەڵ نووسراوماندا ناوی ئەو فەرمانبەرانەتان بۆ دەنێرین كە بوون بە كەفیلی هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی پێشینەی هاوسەرگیری لە بەڕێوەبەرایەتیمان و قیستەكانیان ماوەیەكی زۆری بەسەرداچووە و نەیانگەڕاندووەتەوە".
لە نووسراوەكەدا هاتووە: "تكایە بفەرموون بە ڕاگرتن مووچەكانیان تاكوو تۆماری پێشینەی هاوسەرگیری لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمانەوە دەهێنن كە قیستەكانی گەڕاندووەتەوە و پاشان مووچەیان بۆ خەرج بكرێت".
باسنیوز
