قوتابیان لە خەبات و تێكۆشان بەردەوام ده‌بین

قوتابیان لە خەبات و تێكۆشان بەردەوام ده‌بین
لە یادی دامەزراندنی ٦٦ سـاڵەی یەكێتیی قوتابیانی كوردستاندا، قوتابیان و بەرپرسی لقەكانی (ی.ق.ك)، بەڵێن دەدەن و پەیمان نوێ دەكەنەوە، كە ھەموو ھەوڵ و توانای خۆیان بخەنە گەڕ بۆ مانەوەی پێگەی ھەمیشە مەزن و كاریگەری رێكخراوەكەیان، قوتابیان ئەو گوتەیەی بارزانیی نەمریان كردووە‌ بە مارشی خزمەت و بەرگری، كە دەڵێت: (قوتابیان سەری ڕمن لە گشت شۆڕش و ڕاپەڕینێكدا).

لە كۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، كە لە ٢٦ی كانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥٣ لە كەركووك بەسترا، لەسەر راسپاردەی بارزانیی نەمر، لە ١٨ی ٢دا ئه‌و رێكخراوە دامەزرێندرا، وەكو پێویستییەك كە قوتابیان و لاوانی كوردستان ھەست بكەن ڕێكخراوێك ھەیە لە كوردستان بەرگری لە ماف و داخوازییەكانیان دەكات و گرینگی بە ئاستی زانست و ھۆشیاریی نەتەوەیی و خەباتی گەلی كوردستان دەدات.
kdp-
Top