لە هەولێر دوو چێشتخانە داخران
ئەنوەر کەمال، کارگێڕی لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ سەربە قایمقامێتی قەزای ناوەندی هەولێر ڕايگەیاند: ”لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕی سەربە قایمقامێت دوو چێشتخانەی داخست، ئەویش بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنمایەکانی تەندروستی، نەبوونی مۆڵەتە و کارتی تەندروستییەوە“.
کارگێڕەکەی لێژنەی قایمقامێت گوتیشی: ”پشکنین و بەدواداچوونەکان لەماوەی هەشت کاتژمێردا و بەسەرپەرەشتی قایمقامی هەولێر لە شوێنە جیا جیاکان کران، کە بریتین لە شەقامی 100 مەتری، گەڕەکی هەڤاڵان و گەڕەکی چوارچرا“.
سەبارەت بە سزای ماددی سەرپێچیکاران، ئەنوەر کەمال ئاشکرای کرد، ”جگە لە داخستنی شوێنەکانیان دواتر سزای پێ بژاردن لە ملیۆنێک دینار تا پێنج ملیۆن دەست پێدەکات، ئەوەش بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە کە ئاراستەی قایمقامییەتی هەولێر کراوە“.
باسنيوز
