سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیدا، دواپێشهاتەکان و ڕیفراندۆمی خستە بەر باسەوە
ڕۆژی چوارشەممە 13ـی 4ـی 2016 لە سەلاحەددین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە مامۆستا (عیرفان عەبدولعەزیز) ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دواپێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرا و هەروەها ئاییندەی پەیوەندییەكان و ڕیفراندۆمی خەڵكی كوردستان و تەحەدیات و دەرفەتەكانی بەردەم هەرێمی كوردستان تاوتوو كرا.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێم كرا و، ڕۆشنایی خرایە سەر سەقامگیریی سیاسی و قەیرانی دارایی و هەروەها پڕۆسەی چاكسازی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان.
له KDP
