عێراق گەمارۆی سەر ئێران پێشێل دەکات
کەناڵی سی.ئێن.ئێنی عەرەبی دووپاتی كرده‌وه كه ئێران واژۆی له‌سه‌ر ڕێککەوتنێك كردوه بۆ فرۆشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به عێراق به به‌های (195) ملیۆن دۆلار، كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه به پێشێلكاریی ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی وه‌سف كردوه كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراوه بۆ فرۆشتنی چه‌ك.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه له مانگی تشرینی دووه‌می ڕابردوودا كراوه. کەناڵی سی.ئێن.ئێنی عەرەبی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه پێش واژۆكردن، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له واشنتۆن بووه و هه‌وڵی ڕازیكردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی داوه به‌ناردنی چه‌كی زیاتر بۆ عێراق. به‌ڵام وته‌بێژی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دووپاتی كرده‌وه كه بوونی هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕێککەوتنە ئاسایی و گونجاوه ئه‌گه‌ر سه‌یری بارودۆخی ئاسایشی ئێستای عێراق بكه‌ین.
له KDP
