ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و که‌نیسه‌ی کاسۆلیکی سویسری و WFP ھاوکاری زیاتر له چوار هه‌زار خێزانی ئاواره ده‌که‌ن
ئه‌مڕۆ له درێژه‌ی کار و چالاکیه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌ھاناوه‌چوون و دابینکردنی پێداویستیه‌کانی ژیانیان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له چه‌ند ھه‌ڵمه‌تێکدا به ھاوکاری له‌گه‌ڵ که‌نیسه‌ی کاسۆلیکی سویسری له‌که‌مپی ئاکرێ که تایبه‌ته به کوردانی رۆژئاوا ھه‌ڵسان به دابه‌شکردنی پارسێلی خۆراک به‌سه‌ر ٢٦٣ خێزانی په‌نابه‌ردا، که ھه‌ر پارسێلێکی خۆراک پێکھاتبوو له (برنج، نیسک، نۆک، شه‌کر، خوێ، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، چا و فاسۆلیا) ھه‌ر له‌درێژه‌ی دابه‌شکردنی ھاوکارییه‌کانی که‌نیسه‌ی کاسۆلیکی سویسرادا له که‌مپی ماملیان له قه‌زای ئاکرێ ٢٢٠٠ پارسێلی خۆراکیان به‌سه‌ر خێزانه‌کانی که‌مپه‌که‌دا دابه‌شکرد، که سه‌رجه‌میان له کوردی ئێزیدی و شه‌به‌ک و کوردی سوننه پێکھاتبوون.
له‌لایه‌کی دیکه له‌درێژه‌ی دابه‌شکردنی به‌شه‌خۆراکی مانگانه به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌کان له که‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی که‌مپه‌کانی ھه‌رێمی کوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی خۆراکی جیھانی، له‌که‌مپی دۆمێز٢ ده‌ستکرا به دابه‌شکردنی پارسێلی خۆراک به‌سه‌ر ٤٥٠ خێزاندا، ھاوکات له قه‌زای خه‌بات ١١٩٠ خێزان و ناحیه‌ی که‌ڵه‌ک٤٢٤ خێزان پارسێلی خۆراکیان به‌سه‌ردا دابه‌شکرا. له‌لایه‌کی دیکه ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له چیای شه‌نگال به‌ھاوکاری له‌گه‌ڵ که‌نیسه‌ی کاسۆلیکی سویسری خۆراک و پێداویستی رۆژانه‌ی مندڵانیان به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌کانی سه‌ر چیاکه‌و ده‌وروبه‌ریدا دابه‌شکرد.
ھاوکات له شاری سلێمانی و له‌که‌مپی باریکه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ھاوکاری له‌گه‌ڵ خێرخوازێکی دانیشتوی وڵاتی سوید، له ھه‌ڵمه‌تێکدا خواردن و جلوبه‌رگ و پێداویستیان به‌سه‌ر ٤٠ ھاوڵاتی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی که‌مپه‌که‌دا دابه‌شکرد.
له زاگرۆز
