ئەمریکا بنکە سەربازییەکەی لە کوردستانی رۆژئاوا دەگوازێتەوە

 ئەمریکا بنکە سەربازییەکەی لە کوردستانی رۆژئاوا دەگوازێتەوە
ئەمریکا بە نیازە بنکە سەربازییەکەی لە رۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ لە کوردستانی رۆژئاوا بگوازێتەوە.



رۆژی شەممە 9ـی نیسانی 2016، سەرچاوەیەک لە کوردستانی رۆژئاواوە راگەیاند: بە گواستنەوەی بنکە سەربازییەکە، ئەمریکا دەیەوێ بنکە سەربازییە نوێیەکە بکاتە فڕۆکەخانەیەکی سەربازی بۆ هێزەکانی.



بەپێی زانیارییەکان، پێشتر بڕیار بوو بنکەکە لە گوندی (خەراب عیشق) لە رۆژهەڵاتی کۆبانێ بکرێتەوە و ئێستا بڕیاردراوە بگوازرێتەوە گوندی (سەبت) لە باشووری شارەکە، هەرچەندە سوپای ئەمریکا چەندین دۆنم زەوی لە گوندی خەراب عیشق کڕی بوو.



ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، کە گوندی سەبت گوندێکی عەرەبنشینە و ئێستا بەهۆی شەڕەوە چۆڵ کراوە و هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە سەرپەرشتیی راوێژکارانی ئەمریکا دەیپارێزن.






باسنيوز
Top