سه‌رچاوه‌یه‌ك: سزای له‌سێداره‌دان بۆ بكوژانی فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی ده‌ركرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یاند، دۆسیه‌ی شه‌ش كه‌س كه به‌تۆمه‌تی كوشتنی جوانڕۆیی ده‌ستگیركرابوون و ره‌وانه‌ی دادگا كرابوون، یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه.
وتیشی: "ئه‌و كه‌سانه تۆمه‌ته‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه‌و دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه".
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێررایگه‌یاند "ئه‌و دۆسیه‌یه ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كان كراوه‌و په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نه‌ماوه‌و هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر ناكه‌ن".
فەرەیدون جوانڕۆیی شەوی 25/8/2015 له سنووری قه‌زای خه‌بات کوژرا.
پۆلیسی هه‌ولێر دوای رووداوه‌كه رایگه‌یاند كه هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی جوانڕۆیی رووداوی هاتوچۆ بووه، به‌ڵام دواتر رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه به هه‌ڵه ته‌قه‌ی لێكراوه‌و وایانزانیوه دوژمنه‌كه‌یانه.
خه‌ندان
