شەقبوونی زه‌وی مەترسی لەسەر ژیانی دانیشتووانی ناحیەی هەڵشۆ دروستکردووە
به‌هۆی شەقبوونی زه‌وییه‌وه دانیشتووانی ناحیه‌یه‌ی هه‌ڵشۆ له‌ژێر مه‌ترسیدان. به‌ڕێوەبه‌ری ناحیه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت ره‌نگه شەقبوونەکە زۆرتربێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی دروستبکات هه‌بێت.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه زیاتر نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆمه‌تر زه‌وی له‌ناحیه‌ی هه‌ڵشۆی سه‌ر بە شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ رۆچووهو له‌ئێستاشدا مه‌ترسی رۆچوونی زیاتری لێده‌كرێت، به‌وته‌ی به‌ڕێوەبه‌ری ناحیه‌كه هاوڵاتیانی ئه‌و شارۆچكه‌یه ترسیان لێنیشتووه.
به‌كر وه‌یسی، به‌ڕێوەبه‌ری ناحیه‌ی ههڵشۆرايگهياند: "ئه‌و زه‌ویه ماوه‌ی 15 ساڵه به‌ره‌و خراپ و خراپتر ده‌ڕوات، له‌ئێستاشدا جێگه‌ی مه‌ترسی زیاتره، چونكه درزی زه‌ویه‌كه مه‌ترسی گه‌وره‌بوونی لێده‌كرێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان لێئاگاداركردووەتهوهو هاوڵاتیانیش مه‌ترسیان لێ نیشتووه".
وتیشی: "درزهكه له‌ناو شاره‌دێی هه‌ڵشۆ درووستبووه، به‌ڵام تائێستا زیانی گیانی نه‌بووه‌و ته‌نها شه‌قامی سه‌ره‌كی داخستووه‌و چه‌ند ماڵێك له‌و نزیكه‌دا چۆڵیان كردووه".
شاره‌دێی هه‌ڵشۆ سه‌ربه قهڵادزێیهو هاوسنووره له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌شێك له‌دانیشتووانی ئه‌و شاره‌دێیه ترسی فراوانبوونی درزه‌كه‌یان لێنیشتووه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی به‌ڕێوبه‌رە ناحیه‌كه.
به‌كر وه‌یسی وتیشی: "ناكرێت له‌ئێستادا بیر له‌وه بكرێته‌وه گونده‌كه چۆڵبكرێت، هێشتاش نازانرێت بۆچی ههرهسهێنانهكه روویداوه، هه‌رچه‌نده ناوچه‌كه شاخاویشه، به‌ڵام درزه‌كان گه‌وره‌ن و مه‌ترسی فراوانبوونی لێده‌كرێت".
خه‌ندان
