سەرۆك بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ گەلی سووریا دەربڕی
رۆژی سێشەممە 4-4-2016 مەسعود بارزانی ،سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ریاز حجاب سەرۆكی دەستەی باڵای دانوستاندنەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارەكەدا بارزانی هیوای ئەوەی خواست كە: "دانوساندنەكانی جنێڤ بەخێر و لە بەرژەوەندیی خەڵكی سووریا بگاتە ئەنجام و پشتیوانیی خۆیشی دەربڕی بۆ هەر هەوڵێك كە ببێتە هۆی كۆتاییهێنان بەئێش و ئازارەكانی گەلی سووریا."
لە کۆتایی دیدارەکەدا وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە"بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی سووریا و هەروەها گفتوگۆ و دانوستاندنەكانی جنێڤ لەمەڕ چارەسەركردنی قەیرانی سووریا ئاڵوگۆڕكرا."
