فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده ده‌كرێنه مامۆستا
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا ئەو فەرمانبەرانەی لە وەزارەت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان خزمه‌ت ده‌كه‌ن، پاش بینینی خولێك بكرێنه مامۆستا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌می مامۆستا‌و نه‌بوونی دامه‌زراندنه‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه له ئێستادا نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده كردووه، تا ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی په‌روه‌رده‌یان بۆ بنێرن كه ده‌یانه‌وێت ببنه مامۆستا.
بەشدار عەبدولخالق بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر گوتى: "ئەو بڕیارە هاتووەو دابەشكراوه بەسەر هەموو پەروەردەكان و ناوەندەكانی خوێندندا".
وتیشی: "ئەو فەرمانبەرانەی خواستی ئەوەیان هەیە ببن بە مامۆستا، دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە، ئێمەش ئەو داتایە وەردەگرین بۆ وەزارەت، ئەو كاتەی پێویست بە راهێنان كرا بەشداریان پێدەكرێت، هۆكارەكەش قەیرانی داراییە، چونكە دامەزراندن نییە و مامۆستاش پێویستە، ئەمەش بۆ ئەو كەسانەیە كە بڕوانامەی دیپلۆم و باڵایان هەیە".
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی په‌روه‌رده، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی خاوەن بڕوانامەی دیپلۆمن بۆ ماوەی دوو ساڵ و ئەوانەی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان هه‌یه شەش مانگ خولی راهێنانیان پێدەكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه مامۆستا له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا.
خۆگر خالید بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گوتى: "ئێمە فۆڕمەكەمان دابەشكردووە، ئەمەش ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە میلاكن".
بڕیارەكه ئەو فەرمانبەرانە ناگرێتەوە كە بڕوانامەی 12ی ئامادەیی یان كەمتریان هه‌یه، راهێنانەكەشیان لە پەیمانگای راهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی دەبێت كه ئێستا تەنها لەناو شاری سلێمانی هەیە، بڕیاریشه لە رانیەو هەڵەبجەو سەیدسادق په‌یمانگای له‌و شێوه‌یه بكرێتەوە.
خه‌ندان
