عه‌ممار حه‌كیم : قبوڵ ناكه‌ین هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌بێ كورد تێپه‌ڕێت
عه‌ممار حه‌كیم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنیدا گوتی : كورد پێكهاته‌یه‌كی گرنگه له‌عیراق، نابێت هه‌وڵی په‌راوێزخستنی بدرێت".
سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری وه‌زاریش له عیراق، عه‌ممار حه‌كیم رایگه‌یاند، قبوڵ ناكه‌ن هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌بێ كورد تێپه‌ڕێت.
وتیشی "کورد بەشێکە لە عیراق و دەیان ساڵە پێکەوە هەموومان بۆ بەدیهێنانی دیموکراسی و نەهێشتنی تاکڕەوی دەجەنگین، بۆیە ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی تاکڕەوی لە هیچ کەس و لایەنێک قبوڵ ناکات".
حەکیم کە دوای مردنی عەبدولعەزیر حەکیمی باوکی لە ساڵی 2009 بە سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی هەڵبژێردرا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی بنەماڵەی حەکیم و ئەنجومەنی باڵا لەگەڵ میللەتی کورد مێژوویی و دێرینە و هەوڵی پەرەسەندنی ئەو پەیوەندییە دەدەن.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ناوی كاندیده‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ته‌كنۆكراتی ئاشكراكرد و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ماوه‌ی 10 رۆژی دیاریكرد به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له سی ڤی كاندیده‌كان و ده‌نگدان له سه‌ریان.
عه‌ممار حەکیم ڕایگەیاند گۆڕانکاری وەزاری و بنەبڕکردنی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاکسازی لە دامودەزگاکانی حکومەتی عیراقی یەکێکە لە سەرەکیترین ئامانجەکانی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بۆیە بە تەواوی پشتگیری لە چاکسازی لە حکومەتی عیراق دەکەن، "بەڵام پێمانوایە ئەو چاکسازییە نابێت بە میزاجی شەخسی و تاکڕەوی ئەنجامبدرێت".
عەممار حەکیم لە وەڵامی پرسیارێكدا كه ئایا ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی هەوڵ بۆ لابردنی حەیدەر عه‌بادی دەدات یاخود نا بە خەندانی وت "کەس لە لای ئێمە هێڵی سوور نییە، بەڵام تائێستا هاوپەیمانی نیشتمانی شیعی لەو بارەیەوە هەوڵی نەداوە".
خەندان
