سەرۆك بارزانی و مهكگۆرگ كۆبوونهوه
ماڵپهری فهرمی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردووهتهوه كه ڕۆژی یەكشەممە (3 ـ 4 ـ 2016 )لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە برێت مەكگورگ نوێنەری تایبەتی ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش كرد.
لە دیدارەكەدا كە ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هۆكارەكانی قەیرانی سیاسیی بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا و بڕیار درا هەر دوولا بەردەوام بن لە ڕاوێژكردن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی هەردوولا و هەروەها باس لە ئامادەكارییەكان بۆ ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و قۆناغی دوای ئازادكردن مووسڵ كرا.
