لە هەولێر 1000 مێز بەخۆڕایی بەسەر كاسبكاران دابەش كرا
بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی كار بۆ كاسبكارانی شاری هەولێر، لە ڕێوڕەسمێكدا 1000 مێزی كاركردن لە نێو بازاڕی نیشتمان بە خۆڕایی بەسەر كاسبكاران دابەش كرا.
لەمبارەیەوە (بەهێز ڕەواندوزی) سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە بە (گوڵان)ـی ڕاگەیاند، كە هیچ بڕە پارەیەك لە بەرامبەر ئەو مێزانە لە كاسبكاران وەرنەگیراوە، تەنانەت كۆمپانیای (down town erbil) كە سەرپەرشتیاری ئەو پڕۆژەیە كاسبكاران لەوە دڵنیا دەكاتەوە، كە دەتوانن بۆ هەر مانگێك تەنیا 100 دۆلاری ئەمریكی وەك كرێ بدەن، ئەگەر هاتوو كاریشی نەبێت ئەو كاسبكارە كرێی مێزەكەی نەدات.
هەروەها گوتیشی: ژمارەی ئەو مێزانەی كە ئەمڕۆ دابەشكرا بریتی بوو لە 1000 مێز، كە زیاتر لە 3000 كەسبكار ناوی خۆیان بە لیستێك تۆمار كرد بوو، بەڵام ئەوانیش ئاگادار دەكەینەوە، كە لە هەفتەی داهاتوو لە قۆناغێكی دیكەی كاركردنماندا 1000 مێزی دیكە بە خۆڕایی دابەش دەكرێت، كە ئەمەیش هاوكاری و كارئاسانییە بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت كار بدۆزنەوە و ناتوانن كرێی دوكان بدەن، یان لە وەرزی زستان و هاویندا تووشی كێشە دەبنەوە بەهۆی باران بارین و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، بۆیە ئێمە لەو پڕۆژەدا مەبەستمانە، ئیدی خەڵك ڕابكێشین بەرەو كەرتی تایبەت و باری حكوومەت سووك بكەین، بەو پێیەی ئێستا مووچەخۆران چەند مانگێك مووچەكانیان دواكەوتووە و باری گوزەرانیان قورس بووە.
