جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: كاتی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌یه له عێراق
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رابگه‌یه‌نین و له به‌غدا جیاببینه‌وه.
جه‌عفه‌ری شێخ مسته‌فا، كه پێشتر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو گوتی: "عێراق ده‌ڵێت كوردم ناوێت و ده‌یه‌وێت كورد له كۆڵ خۆی بكاته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "له ئێستادا پێویسته ناوماڵی خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه و یهكدهنگبین، ئینجا هه‌ر كه‌سێك سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت ده‌بێت پاڵپشتی ته‌واوی لێبكه‌ین".
