لە رووداوێکی هاتووچۆ شەش خوێندکار برینداربوون

لە رووداوێکی هاتووچۆ شەش خوێندکار برینداربوون
ئۆتۆمبیلێکى نەفەر هەڵگر، لە نزیک خەلەکان و لەسەر رێگاى دووکان وەرگەڕا و بە هۆیەوە 6 لە سەرنشینەکانى برینداربوون.

ئاسۆ بەکر، قایمقامى قەزاى دووکان، رایگەیاند ئۆتۆمبیلێکى نەفەر هەڵگرى جۆرى پاس، کە سەرنشینەکانى خوێندکار بوون و بۆ سلێمانى گەڕاونەتەوە، لە نزیک شارەدێی خەلەکان وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە 6 خوێندکار برینداربوون".

ئاسۆ بەکر گوتی:" هێشتا بۆمان دەرنەکەوتووە رەوشی بریندارەکان چۆنە، بەڵام تیمى فریاگوزاریی بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە".
Top